له‌ڕووی كۆمه‌ڵناسی ڕامیارییه‌وه ڕووداوه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردوو، وڵاتی تووشی كێشه و گرفتی جۆراوجۆر كردووه كه جیاواز له كێشه‌كانی ساڵانی ڕابردوو بووه و ئاسۆیه‌كی نوێی له درزه‌كانی چینی ئه‌وڕۆكه ئاشكرا كردووه. له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌یرانی ئابووری، ڕامیاری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و ژینگه‌یی كه زۆرینه‌ی به‌هۆی قه‌یران و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی حكوومی بووه و پێنوێنه كڵۆڵهییهكانی ئه‌و قه‌یرانانه هه‌موو ڕۆژێ له‌سه‌ر سفره و خوانی خه‌ڵك و سروشت خۆی ده‌نوێنیت، زۆرتر بووه.
مه‌خابن له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و قه‌یرانانه، وڵاتی ئێمه وه‌ها سه‌رقاڵی بابه‌ته‌كانی جیهانی، ناوچه‌یی و ده‌ورووبه‌ریه‌تی كه بابه‌ته‌كانی بنچینه‌یی كۆمه‌ڵگا –نه‌ك هه‌موو بابه‌تێكیش- له په‌راوێز خراوه. له‌كاتێكدا چاوه‌ڕێ ده‌كرا ده‌یه حه‌فتایی و هه‌شتایی و ته‌نانه‌ت نهوهدییهكانیش، هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ساڵیانێك كاریان له‌سه‌ر كراوه و سه‌رمایه‌گوزاریان له‌سه‌ر كراوه كه پشتیوانی شۆڕش بن، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكوو ته‌واوی سیسته‌میان تووشی كێشه كردووه.
له ماوه‌ی ٤٤ ساڵ سیسته‌میی فێركاری سوننه‌تی، ئایدۆلۆژیا، ناكارامه و به‌وپه‌ڕی قایمكاری ئێران، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی كه گۆڕانكارییه‌كانی جیهانی و ناوچه‌یی به باشی و ڕاستبینانه چاودێری بكات و پێداچوونه‌وه‌ی به‌خۆیدا هه‌بێ و شاره‌زایی پێویست بۆ فێركاریی نوێ به‌ده‌ست بێنیت، به‌ڵكوو به‌رده‌وام به ساكاركردنهوهی بابهتهكان ویستوویه‌تی خۆی وابنوێنیت كه له كۆنتڕۆڵ، په‌روه‌رده و ڕاهێنانی ئه‌و چینه‌دا به‌ڕاده‌ی پێویست كارامه‌یه و چه‌ند هه‌نگاوێكیش له ستاندارده‌كان له‌پێشتره.
له‌و نێوانه‌دا مه‌به‌ستم ته‌نیا حكوومه‌ت نییه، به‌ڵكوو ته‌واوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به جۆرێك به له‌په‌راوێز هاویشتنی ئه‌و چینه وشیاره خه‌تابارن؛ به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی لاواز كه نه‌یتوانیوه به‌ستێنی گه‌شه‌ی ئه‌و چینه تازه سه‌رهه‌ڵداوه ته‌یار بكات و حكوومه‌ت ناچار بكات كه داوا گرینگه‌كانی ئه‌و چینه دابین بكات. ئێستا دوای چه‌ندین مانگ په‌شێواوی و خه‌ساره‌تی قه‌ره‌بوونه‌كراوه، سیسته‌می سیاسی تووشی گرفتێك بووه به‌نێو چینی Z. چینێكی كه زۆر جیاواز بیر ده‌كاته‌وه، سنووره‌كانی ده‌ستكردی تێپه‌ڕاندووه، له به‌ستێنی مه‌جازیدا گه‌شت ده‌كا، ده‌ستكرده‌كان ده‌شكێنیت، نافهرمانبهرداره، به كورتی قسه ده‌كا و ده‌نووسێت. بڕوای به سه‌ربه‌ستانه هه‌ڵبژاردنی شێوازی ژیانیه‌تی، خاوه‌ن شاره‌زایی پێوه‌ندی نه‌رمه وه‌ك جهفهنگبازی، گه‌رموگۆڕی و هاودڵی. پراگماتیسمایانه و بوێرانه به‌دووی ماف و داوا ڕهواكانیهتی، به زمانێك قسه ده‌كا كه بۆ به‌ڕێوبه‌رانی باڵای نیزام زۆر ناڕوون و لێڵه و مه‌ودایه‌كی زۆری هه‌یه. به‌كورتی ئه‌و چینه هێرش ده‌كا و ده‌ژنێت و ده‌سازێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و زاڵێتی قه‌بووڵ ناكات.
له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، ڕوانگه و كاركردی شاره‌زایانی بواری ڕاهێنان و سیسته‌می حكوومی، ڕوانگه‌یه‌كی پێكهاته‌خواز به‌جێی تاكخواز حاكمه كه به گۆڕینی به‌ڕێوبه‌ران و به‌رپرسان، به‌رنامه‌كان ناگۆڕێن و خوێندكاران و دایك و باوكان تووشی سه‌رلێشێواوی نابن و بڕیاری دروست، به‌جێی په‌سندكردنی یاسای پشتیوانی، دابینكردنی بوودجه‌ی گشتی و دابینكردنی ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی پێویست، وه‌ك ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی به دۆزینه‌وه و ده‌ركه‌وتن و وه‌دیهێنانی توانایی و داهێنهرییهكانیان به باشترین شێواز ده‌زانن. هاوكاری، هه‌ڵسوكه‌وت و هاواهه‌نگیی چێكهرانه و به‌رده‌وامی به‌شه جیاوازه‌كانی حكوومی، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دایك و باوكانی ئه‌و چینه، وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی به‌نرخی داهێنهریتهوهر له ئارا دایه تاكوو داهاتوویه‌كی باشتر و گه‌شتر پێك بێنن. له‌ڕاستیدا ئه‌وان مه‌ترسییه‌كی به‌هێزیان كردۆته ده‌رفه‌تێكی هه‌نووكه.
له‌وانه‌یه لێره‌دا پرسیارێك بێته ئارا كه چینی Z چ كه‌سانێكن و چیان ده‌وێ؟ بۆچی به‌و كه‌سانه ده‌وترێ چینی Z؟ ئێمه پێویسته چۆنیان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بكه‌ین؟ داهاتوو چۆن دیاری ده‌كه‌ن؟
حهشیمهتناسان و كۆمه‌ڵناسانی ڕۆژاوا، له‌دایكبووانی سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی مێژوویی، به‌پێی گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له شێوازی ژیانیان، به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر نێو ناوه. به‌و پێیه چینه جیاوازه‌كان به نێوه‌كانی وه‌ك چینیX و چینیY و چینی ئاڵفا و له‌و چه‌شنه ڕیزبه‌ندییانه داده‌نرێن.
ناونانی چینه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار له ئا‌مریكا ڕووی دا، دوای ئه‌و وڵاتانی تریش ئه‌و ڕیزبه‌ندییه كۆمه‌ڵناسی و حهشیمهتناسییهیان له وڵاته‌كانی خۆیان دانا.
چینی Z یا چینی نێت به كه‌سانێك ده‌وترێ كه له‌نێوان ساڵانی ١٩٩٥ تا ٢٠١٠ له‌دایك بوون. (له‌دایكبووانی ساڵانی ١٣٧٠ تا كۆتایی ١٣٨٠). ئه‌و چینه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه چاویان به دونیا هه‌ڵێنا، توانیان پێشكه‌وتنی ئینتێڕنێتی و كه‌ره‌سه‌كانی تری دونیا ببینن و هه‌ر بۆیه‌ش پێیان ده‌وترێ چینی نێت (ئینتێڕنێت) یان خۆماڵییه‌كانی دیجیتاڵ.
هێندێ كه‌س، بۆ هه‌ر چینه‌ی پێوه‌رێكی له دایكبوو له بازنه‌یه‌كی زه‌مانیی تایبه‌تی ١٠ ساڵه و یا ١٥ ساڵه ڕه‌چاو ده‌كه‌ن و هێندێ كه‌سیش بڕوایان وایه ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندی به بازنه‌ی كاتیی ئه‌زموونه‌كانی هاوبه‌شه‌وه هه‌یه نه‌ك تێپه‌ڕبوونی ساڵه‌كان. بۆ نموونه زۆرێك بڕوایان وایه «له‌دایكبووانی ده‌یه‌ی ٦٠» یان «ده‌یه شهستییهكان» ئهزموونانێكیان تێپه‌ڕاندووه كه فۆڕمبهندیی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وانی پێك هێناوه و هه‌ر به‌و هۆكاره‌ش له‌دایكبوانی هه‌ر ده‌یه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌تی ئه‌وان، ڕیزبه‌ندی ده‌كه‌ن.
ئه‌مانوڵڵا قه‌رایی موقه‌دده‌م، كۆمه‌ڵناس، سه‌باره‌ت به چینی Z و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌ڵێ: گوشارێكی كه چینه‌كانی نوێ له‌سه‌ر سیاسه‌تی داده‌نێن، ئێمه ساڵانێكه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و به‌ڕای من ئه‌و بابه‌ته له ساڵی ١٣٨٨تا ئه‌وڕۆ زیاتریش بووه. چینی نوێ، دۆخی كاریزمایی، پیرۆزیی و شكۆخوازیی له سیاسه‌تدا قه‌بووڵ ناكا و به وته‌ی جان دێیویدسوون، شاعیری ئیسكاتلهندی، گه‌نجان هاوار ده‌كه‌ن كه هیچ كرده‌وه‌یه‌ك، هیچ بیرێك، هیچ ڕێوڕه‌سمێك و هیچ حوڕمهتێك نییه كه نه‌كرێ لێی لابدرێ.
گه‌نجانی چینی نوێ، بنه‌ڕه‌تیترن له گه‌نجانی چینی پێشوو و ئێستاش كه نێوان چینه‌كان درزی تێكه‌وتووه، خێرایی گڕۆانكارییهكان له‌گه‌ڵ ڕابردوو به‌راورد ناكرێ. چینی نوێ خوازیاری چاكسازییه و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له كۆمه‌ڵناسیدا پێی ده‌وترێ «خێرایی گۆڕانكاریی كرژبووه» ده‌ڵێین ئه‌و چینه، به وته‌ی ماكس وێبێر، له كه‌سایه‌تییه كاریزمایهكان تێپه‌ڕیوه و به‌جۆرێك له ئاوه‌زخوازی له بواری سیاسه‌تدا گه‌یشتووه.
و یا به وته‌ی مه‌هدی تهدهییۆنی چینی Z ڕووداوێكی جیهانییه و له به‌ستێنی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه لێزانانهكانی جیهان ناسێندراوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ده‌بێ له دوو ئاستدا بێ: «جیهانی» و «خۆماڵی». به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندی «زومهرهكان» جیهانییه، به‌ڵام هۆكاره‌كانی خۆماڵی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر داده‌نێ. بنه‌مای جیاوازیی ئێمه‌ی «ئیگریگ» و زومرهكان ئه‌وه‌یه كه زانیارییه‌كانی مه‌جازی «هاتنه نێو ژیانمان»، له‌كاتێكدا زومهرهكان «چوونه نێو دونیای لێزانییه‌وه» به واتایه‌كی تر «مه‌جازی» له دونیای ئێمه‌دا به‌دونیا هات، له كاتێكدا «زومهرهكان» له «مه‌جازی»دا به‌دی هاتن. موبایلی هه‌ستیار «هاته نێو ژیانمان»، به‌ڵام زومهڕهكان له سه‌ره‌تاوه له موبایلی هه‌ستیاردا به‌دی هاتن. به‌س بابه‌ته‌كه به‌ربڵاوتره.
هێندێ له دیارده‌كانی چینی Z
كه‌سانی چینی Z كه‌سایه‌تییه‌كی ئاڵۆز و جیاوازتریان به به‌راورد له چینه‌كانی ڕابردوو بۆخۆبان ساز كردووه.
به پرته‌پرت بیر و باوه‌ڕه‌كانی ده‌رنابڕیت، به‌ڵكوو هاواریان بۆ ده‌كا.
ده‌كرێ بڵێین سه‌ربه‌خۆترین چینه‌كانی چه‌ند ده‌یه‌ی دوایین. تاكه‌كانی چینی Z زۆر تامه‌زرۆی كه‌ڵكوه‌رگرتن له سه‌رچاوه داراییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان نین و به‌رده‌وام به‌دوای شێوازێكن كه بتوانن بۆخۆیان سه‌رچاوه داراییه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن. ئینستاگرام، توویتر، یووتیوب، تێلێگرام، تیكتاك و... هه‌موویان ئامرازێكی ئاسایی بۆ ڕاگه‌یاندن و یان فێركاریی بوون. یووتیوب ئامرازێكی زۆر باشه بۆ چاو له فیلمی سه‌رنجڕاكێش و ڕاهێنان.
پێوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ داهێنان و نوێخوازی هه‌یه. خوازیاری تێكدانی پێكهاته‌كان و خستنه‌ڕووی ئامراز و پێكهاته‌ی نوێ و تایبه‌تن كه باشتر له پێكهاته و شێوازه‌كانی ڕابردوون.
بوێری ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هه‌ڵوێست و هه‌ستی تایبه‌تی خۆیان سه‌ربه‌ستانه ده‌ربڕن. بۆوان «خۆیان» شتێكه بۆ تاقیكردنه‌وه و گۆڕانكاریی. له هه‌ر ١٠ گه‌نجی چینی Z، حه‌وتیان ده‌ڵێن كه به‌رگری له هۆكار و هانده‌ره‌كانی پێوه‌ندیدار به شوناسه‌وه گرینگه، كه‌واته له به‌راورد له‌گه‌ڵ چینه‌كانی ڕابردوو، له بابه‌تی وه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك و گه‌ل و ڕه‌گه‌ز، زیاتر هۆگری مافی مرۆڤن. پێوه‌ندیی خۆیان به‌رده‌وام ده‌پارێزن و ڕێژه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له زانیارییه‌كان به‌راورد ده‌كه‌ن.
هاتنی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به‌ستێنێكی باشیان بۆ ئه‌و چینه دابین كردووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی چینی Z بۆ ناوه‌نده سیاسییه‌كان جۆرێك مه‌ترسی هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌ڵام ویستخوازی و ئازادی ده‌ربڕین به‌رده‌وام به‌ستێنی گه‌شه و پێشكه‌وتنی ئابووری و سیاسی كۆمه‌ڵگاكانی به‌دواوه بووه. ئه‌وان پێیان خۆش نییه خۆیان به‌پێی پاتهكانی وه‌رگیراوی باو پێناسه بكه‌ن. به‌ڵكوو ده‌یانهه‌وێ بواره جۆراوجۆره‌كانی خۆیان له مه‌ودای ڕۆژگاردا پێك بێنن.
بڕوایان به وتووێژ و دانوستان به مه‌به‌ستی باشتركردنی دۆخ هه‌یه. بڕوایان به هه‌ڵسوكه‌وت، وتووێژ و دانوستان و قه‌بووڵكردنی جیاوازییه‌كان هه‌یه بۆ نه‌مانی داڵغه و كێشه و گرفته‌كان. ئه‌وان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان هه‌م له بنه‌ماڵه‌دا و هه‌م شوێنی كار به كارساز ده‌زانن. ئه‌و گه‌نجانه له‌گه‌ڵ هۆز و ئایینزا جۆراوجۆره‌كان به‌سۆزن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن مافی مرۆیی ئه‌وان بپارێزن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه نكۆڵی له به‌ها تاكهكسییهكانیان ده‌كه‌ن، ده‌توانن به باشی به‌شدارییان له‌گه‌ڵ بكه‌ن بێ ئه‌وه‌یكه له به‌هاكانی خۆیان یان ئه‌وان لاده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه خاوه‌ن بیر و ڕای خۆیانن به ڕاحه‌تی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی سوننه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. به‌جێی ئه‌وه‌یكه هه‌موو شتێك وێڵ كه‌ن و بڕۆن، ئامبازی شته‌كه ده‌بنه‌وه تاكوو ئه‌وه‌ی كه بهبڕوایان دروست و په‌سنده، به‌ده‌ستی بێنن.
ئه‌و چینه له‌و كاته‌وه كه چاویان به دونیا هه‌ڵێناوه، موبایل و تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانیان دیتووه و ڕووداوه‌كانی ڕۆژیان بێ سانسۆڕ له ئینستاگڕام و توویتڕهوه، ته‌نانه‌ت خێراتر له میدیا گشتییه‌كان وه‌رگرتووه. به‌هۆی ئه‌وه‌یكه هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی زانیاری ڕاست و ڕوون بوون، له بواره‌كانی تری ژیانیشیان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی ڕاستییه‌كانی كه هه‌یه، بنه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌یكه ده‌بێ هه‌بێ. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر فیلمێك ساز بكرێ كه له ڕاستییه‌كان دووره، ئه‌و چینه پێشوازی لێ ناكات. له دونیای ئه‌وڕۆكه‌دا ته‌نانه‌ت فیلمی كۆمێدی و حهنهكیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ڕاستییه‌كانی ژیان نیشان بده‌ن تاكوو له‌لایه‌ن ئه‌و چینه‌وه پێشوازی لێ بكرێ.
پابه‌ند به بنه‌ما ئهخلاقییهكانن: گرینگی زۆر به ڕاستی، مافی مرۆڤ، مافی ئاژه‌ڵان و ژینگه ده‌ده‌ن. بۆ نموونه ئه‌و كه‌سانه ده‌زانن كه ژیانی داهاتوو ئی وانه و ئه‌گه‌ر جیهان ته‌ندرووستییه‌كی پێویستی نه‌بێ، ئه‌وه ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. كه‌واته گۆڕانكاریی ناوچه‌یی و ڕه‌فتاره‌كانی دروستی ژینگه‌یی بۆوان زۆر گرینگه. ئه‌گه‌ر به‌رده‌نگی كاری ئێوه له گه‌نجانی چینی Zه، هه‌وڵ بده‌ن كه له ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنان و بازاڕدۆزی و... ڕێز له بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان بگرن تاكوو بتوانن سه‌رنجیان ڕاكێشن.
پێویستیان به بڕوا و تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر هه‌یه: ته‌نیا ئه‌گه‌ر بڕوایان پێ بكرێ، توانایی و لێهاتووه‌كانی بێوێنه‌یان ده‌بیندرێ. به ئه‌زموونیش ده‌ركه‌وتووه كه به‌ڕێوبه‌ران و كارگێڕانێكی كه له هێزی چینی Zی خۆیان گه‌یشتوون، له كار و كاسبیدا سه‌ركه‌وتنی زۆر باشیان به‌ده‌ست هێناوه، چونكه ئه‌و چینه له ناساندن و هاوقهدهمبوون له‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌كانی نوێی جیهانی یارمه‌تیان ده‌ده‌ن.
به واتایه‌كی تر:
ده‌ربڕینی ڕا و هه‌ستی تایبه‌تی ئه‌و چینه به‌نرخه.
له ناو و نیتكهلێدان خۆیان ده‌پارێزن.
زۆریان بڕوا به كاریگه‌ریی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی و باشتركردنی دونیا هه‌یه.
بۆ هه‌موو چه‌شنه ئامانج و مه‌به‌ستێك خۆبه‌خشن.
به شێوازێكی زۆر شیكارانه و ڕاستبینانه بڕیار ده‌ده‌ن.
هه‌ر بۆیه چینی «هه‌قیقه‌تدۆز»یشان پێ ده‌وترێ.
له‌دایكبوانی چینی Z، بازنه‌ی سه‌رنجی كه‌متر و توانایی ئاخاوتنی نزمتریان هه‌یه و هه‌ر بۆیه‌ش له قوتابخانه، دهرهجهكانیان له به‌راورد له‌گه‌ڵ چینه‌كانی پێشوو له‌خوارتره.
كه‌متر حه‌زیان له خواردنه‌وه ئهلكۆڵییهكانه، به‌ڵام مادده هۆشبه‌ره‌كان و بزوێنه‌ره‌كان زیاتر به‌كار دێنن.
ته‌مه‌نی خۆناسینی كچانی ئه‌و چینه له به‌راورد له‌گه‌ڵ كچانی پێشوو، كه‌م بۆته‌وه.
«چینی Z» هه‌مبه‌ر نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی زانیاری زیاتریان هه‌یه.
به‌پێی ڕاپرسییه‌كان، له سه‌دا ٦٥ی چینیZ وتوویانه كه بۆیان گرینگه له ده‌ورووبه‌ریان چی ڕوو ده‌دا و پێیان خۆشه چاوه‌دێری بكه‌ن.
ئه‌و چینه خۆفێركهره، باشتر وایه به شێوازی ئانلاین بۆلای زانست ڕاكێشرێن تاكوو شێوازه سوننه‌تییه‌كان.
به‌پێی ڕاپڕسییهكان، له سه‌دا ٤٢ی چینیZه‌كانی ته‌مه‌ن ١٧ بو ٢٣ ساڵ، كارێكی ته‌واووه‌خت، یا نیوهوهختیان هه‌یه كه بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه، ڕاده‌یه‌كی زۆره.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و چینه كاریگه‌ری له په‌ره‌گرتنی موبایله هه‌ستیار و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرێ. له‌ڕاستیدا ئه‌و چینه، ته‌نیا چینێكه دونیای پێش سه‌رهه‌ڵدانی ته‌كنه‌لۆژیا و دیجیتاڵیبوونی نه‌دیوه.
ڕێكاره‌كانی پێوه‌ندیی كاریگه‌ر:
له‌گه‌ڵ چینی z ڕووده‌ڕوو قسه بكه‌ن! لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانیان داوه كه ئه‌و چینه ڕۆژانه ١٠ كاتژمێر له‌نێو موبایلهكانیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و سه‌رقاڵی په‌یام ناردن، فێربوون و...ن. ئه‌و چینه هه‌رچه‌ند كه زۆربه‌ی كاتی خۆیان له ئینتێڕنێتدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام پێیان خۆشه كه سه‌باره‌ت به بابه‌ته گرینگه‌كان ڕووبه‌ڕوو قسه بكه‌ن. چینی z بۆی گرینگ نییه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ر، كرێكار، به‌ڕێوبه‌ر و یا خاوه‌ن هه‌ر پۆست و پله‌یه‌ك سه‌باره‌ت به چ بابه‌تێك قسه ده‌كا. ئه‌و چینه بۆخۆیان كه‌سایه‌تییه‌كی ئاڵۆزتر و جیاوازتر له چینه‌كانی پێشوویان دروست كردووه و بڕوای وایه كه پێویسته كارێك بكات كه به‌گوێره‌ی حه‌ز و چوارچێوه‌ی خۆی بێت نه‌ك یاسا هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان! هۆی ئه‌وه‌یكه چینی z له زۆربه‌ی پێگه و بارودۆخه‌كانی جیهانیدا كاریگه‌ره، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه نایهه‌وێ په‌یكه‌رێكی بزۆك بێ! مه‌به‌ستم سووكایه‌تی نییه، به‌ڵام بیر له‌و بابه‌ته بكه‌نه‌وه، تاكهنگێ ئێمه تاقه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه هه‌موو ڕۆژێ كارێكی دووپاته، ڕه‌وتێكی ئاسایی و بێزاركه‌ر بكه‌ین؟ كه‌واته ئیزن بده‌ن ئێمه‌ش كارانێكی كه تێیاندا شاره‌زایین بكه‌ین، مه‌به‌ستم گۆڕانكارییه! ئه‌وان زۆر حه‌زیان له گۆڕانكارییه، كه‌واته ده‌رفه‌تی گۆڕانكارییان بۆ دابین بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێوه پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ چینی z هه‌یه: دڵنیام كه پێتان خۆشه هێندێ جار بیخنكێنن، ئاوری بده‌ن و ته‌رمه‌كه‌ی له دوورترین ناوچه‌ی وڵاتا فڕێ بده‌ن، بڕوا بكه‌ن كه لێتان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن كه ئێمه‌ش ناتوانین به‌سه‌ر بابه‌ته چوك و گه‌وره‌كاندا باز بده‌ین. ئه‌گه‌ر كارێكی ده‌كه‌ن و یا قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه هه‌ڵه بێ، به‌ڵام به‌ڕای ئێمه شێوازێكی باشتر هه‌ر بۆ ئه‌و كاره هه‌بێ، ئێمه ناتوانین بێده‌نگ بین. ئه‌و چینه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زانیاری و كه‌سایه‌تییه جیاوازه‌یان، به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانێ له‌ئاست سته‌م (ستاندنی مافی هه‌ڵبژاردن و سه‌ربه‌ستی) بێده‌نگ بێ. كه‌واته ده‌بێ ڕێز له سه‌ربه‌ستی، مافی هه‌ڵبژاردن و یه‌كسانی ئه‌وان بگیرێت و له ئه‌گه‌ری كهڵكاوهژووی ئاگادار بكرێنه‌وه.
دایك و باوكان و مامۆستایانی ئه‌وڕۆ بۆوهیكه خوێندن لای مێرمناڵهكانیان شیرین و دڵڕفێن بكه‌ن، زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆرێك له قوتابیانی قوناغه‌كانی جیاواز زۆر تامه‌زرۆی خوێندنی ١٢ ساڵ له‌و سیستهمهیاندا نییه و ته‌نیا له‌ڕووی ناچاری و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه ده‌چنه قوتابخانه! كه‌سانێكی كه دوای ساڵی ١٩٩٧ به‌دونیا هاتوون، به ساكاری ده‌توانن ده‌ستیان به ئینته‌ڕنێت بگات و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه بۆ خوێندنه‌وه پێویستیان پێیه، زۆر به‌خێرایی پێی بگه‌ن. هه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه زۆر كه‌س نازناوی سه‌ربزێوی كارزان به‌و چینه بدات! پێویسته زۆر ئاگادار بین و به‌ستێنی حه‌زه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین. له ئامبازبوونیان خۆ بپارێزین و تاكوو ده‌توانین هاوڕێیه‌تییان بكه‌ین.
له‌وانه‌یه ئێوه كه ئه‌و بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه، دایك یا باوكی چینی z بن كه له نافهرمانییهكانی زۆر تووڕه بن، به‌ڵام ئیزن بده‌ن پێتان بڵێم كه ئه‌وان داواتان لێ ده‌كه‌ن كه: ئێمه ناچینه ژێرباری گوشار، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی گونجاوتان بۆ كردنی كارێك هه‌یه، ئه‌وه پێمان بڵێن. ئه‌گه‌ریش وا نییه، كه‌واته تكاتان لێ ده‌كه‌ین ئیزن بده‌ن ئێمه به بیرسایی و ئاوه‌زی خۆمانه‌وه بچینه پێش! پێویسته به‌ڕێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی داواكانیان ببنه‌وه؛ زۆریان سه‌ركۆنه مه‌كه‌ن، بنه‌ماكانی به‌شداریی و هاوكاریی به كرده‌وه نیشان بده‌ن تاكوو بتوانن له ئه‌زموونه بهپێزهكانتان به‌هره وه‌رگرن.
ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان له چینی z له‌لایه، هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام و ڕۆژانه پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵی هه‌بێ. لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌و چینه زۆر حه‌زیان له پێوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوكاران و به‌ڕێوبه‌رانی خۆیان هه‌یه.
بێگومان هیچ كه‌س نییه كه تامه‌زرۆی بیستنی درۆ بێت، به‌ڵام چینی z بڕێك جیاوازن. ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر درۆ بێده‌نگ نامێنن! چینی z پێیان خۆش نییه درۆ له هاوكاران و به‌ڕێوبه‌رانی خۆیان ببیستن. ئه‌و چینه زۆر پهیدۆزه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دا له هه‌موو شتێك تێبگات. كاتێك ئه‌وان ڕاستییه‌كان بزانن، درێژه‌دان له‌گه‌ڵیان ئه‌سته‌م ده‌بێت. باشترین كار ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه له‌گه‌ڵیان ڕووڕاست بن!
چینی z تاقه‌تی هه‌ڵاواردنی نییه! له یهكهمیندانان و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان به‌پێی توانایی هه‌ر كه‌س له هه‌ر چینێكدا حاشاهه‌ڵنه‌گره. به‌ڵام قسه له‌سه‌ر لهیهكهمیندانان نییه، به‌ڵكوو هه‌ڵاواردنه! ئه‌و چینه خۆی زۆر قه‌بووڵه و له زۆربه‌ی كاتیش‌دا ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌لماندووه كه متمانه پێكردنیان كارێكی هه‌ڵه نییه!
بۆ پێشگیری له ڕاگوێزانی هه‌ستی هه‌ڵاواردن ئه‌و كارانه بكه‌ن:
بۆ هه‌موویان سه‌رچاوه و ئامرازی فێركاریی یه‌كسان دابین بكه‌ن.
دۆخی پله‌پێدانی هاوسانیان بۆ ڕه‌چاو بكه‌ن.
ڕه‌وتی كاروكاسبی و دوورنواڕی بیزینسیان بۆ تاریف بكه‌ن.
ڕه‌خنه و پێشنیاری هیچ كامیان به‌بێ لێكۆڵینه‌وه قه‌بووڵ یا ڕه‌د مه‌كه‌نه‌وه.
بۆ كۆبوونه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سی له‌گه‌ڵیان، كاتی یه‌كسانی بۆ ڕه‌چاو بكه‌ن. (تا ئهوشوێنی ده‌گونجێ)
پێوه‌ندیی ئانلاین، شێوازێكی كاریگه‌ره بۆ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و چینه! گرینگ نییه كه كه‌سایه‌تی تایبه‌تی ئه‌وان پێوه‌ندیی ئانلاینی پێ خۆشتره یا ڕووده‌ڕوو، به‌رده‌وام پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵیان بپارێزن. تێكه‌ڵاوییه‌ك له پێوه‌ندیی ئانلاین و ڕووده‌ڕوو، شێوازێكی زۆر باشه. ئه‌وان هێندێ جار پێیان خۆشه به هاوڕێیه‌كانیان بسه‌لمێنن كه كه‌سێكی به‌نرخن له كۆمه‌ڵگادا، كورتهنامهكانی ئێوه له به‌ستێنی مه‌جازی و یان ئیمهیل بۆیان ده‌توانێ متمانه‌به‌خۆیی باشیان پێ ببه‌خشێت.
به‌كورتی ده‌بێ وشیارانه، زانایانه، داهێنه‌رانه و ڕێزدارانه و به‌ئاگاداری پێویست له توانایی و زانسته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و چینه پێوه‌ندی بگرن و به‌جێی ڕاخورین و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عه‌قڵ و ئاوه‌ز، ڕێگای هه‌ڵسوكه‌وت و هاوكاری هه‌ڵبژێرن. به‌فه‌رمیناسین و وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و چینه زۆرێك له كێشه و گرفته‌كان له ته‌واوی بواره‌كاندا چاره‌سه‌ر ده‌كا؛ چونكه ئه‌و چینه به‌زوویی به‌شێكی زۆر له هێزی كاریی پیشه‌كانی كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كا. كه‌واته زانینی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان بۆ داڕشتنی بناخه‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه بڕیاره میوانداریی ئه‌و چینه وه‌ك هێزی كاری بن، ژیانبه‌خش و گرینگه.
خاڵی گرینگی كۆتایی ئه‌وه‌یكه ئه‌و چینه دیجیتاڵی له دایك بوون. واته بوونی ئه‌و چینه ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌ڕۆژ ڕاگرتنی سیسته‌م به گشتی. كه‌واته بۆویهكه بتوانن له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌رگرن، پێویسته سه‌ره‌تا جیاوازییه‌كانیان قه‌بووڵ بكه‌ن و شێوازه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و چینه به‌ده‌ست بێنن، تاكوو له توانایی و بلیمهتییهكهیان به باشترین شێوه به‌هره وه‌رگرن و به‌ستێنی گه‌شه و پشكوتن و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وام و هاوسان بۆ هه‌مووان دابین بكرێت.
بۆچوونه‌کان